نێچیرڤان بارزانی بۆ عەلی باپیر و حیزبەکەی: هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لەو حیزبە دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی له عه‌لی باپیر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان و ته‌واوی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم."
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "جه‌خت له گرنگیی رۆڵی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌پێناو یه‌کڕیزی و ته‌بایی و کاری پێکه‌وه‌یی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کاندا ده‌که‌مه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌یی و رۆڵی به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر و کۆمه‌ڵ به‌رز ده‌نرخێنم."
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە 31-05-2001 دامەزراوە و لە خوولی دووەمی پەرلەمانەوە بەشداریی هەڵبژاردنەکانی کردووە. سەرەتا ناوی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بوو، بەڵام لە کۆنگرەی چوارەمیدا، ناوەکەی گۆڕی.
لە هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 109 هەزار دەنگی بەدەستهێنا، بەو رێژە دەنگەش کۆمەڵ بووە خاوەنی حەوت کورسی. لە دوایین هەڵبژاردنی عێراقیش کە لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوو، کورسییەکی پەرلەمانیان بەدەستهێنا.