لە عەنكاوە ئاهەنگی ڕۆژی جیهانیی منداڵان بەڕێوەدەچێت

لە عەنكاوە ئاهەنگی ڕۆژی جیهانیی منداڵان بەڕێوەدەچێت

لە 1ی حوزەیرانی هەموو ساڵێك بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان بۆ بایەخدان بە توانا و بەهرەی منداڵان ئاهەنگ و كۆنسێرت و چالاكی تایبەت بە منداڵان بەڕێوەدەچێت,لە ئێستادا ئامادەكاری كراوە كە لە شارۆچكەی عەنكاوە لە هەولێر ئاهەنگێكی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی منداڵان سازبكرێت.

بڕیارە ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 1ی حوزەیران بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی ئاهەنگێك بۆ منداڵان سازبكات, كە ئاهەنگەكە بەشێكە لە زنجیرە چالاكییەكانی فیستیڤاڵی عەنكاوەو لە باخچەكانی سەنتەری ئەكادیمی كۆمەڵایەتی عەنكاوە بەڕێوەدەچێت,هەروەها ئاهەنگ و چالاكییەكان لە كاتژمێر 6ی ئێوارەوە تاوەكو 10ی شەو بەردەوام دەبێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە عەنكاوە ئاهەنگی ڕۆژی جیهانیی منداڵان بەڕێوەدەچێت
Top