یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە كوردستان بەڕێوەچوو

یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە كوردستان بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 24/8/2024 لە هۆڵی مۆزەخانەی سەرای سلێمانی یەكەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی بەڕێوەچوو كە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە كوردستان بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە فۆتۆگرافەران و هونەرمەندان,ناوەندی حەوت ڕەنگە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی یەكەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافەری سازكرد,ئەمەش لە دوای ئەوە دێت كە لە ماوەكانی ڕابردوودا ئەم ناوەندە ڕۆشنبیرییە 3 فیستیڤاڵی ناوخۆیی سازكردبوو بەڵام لە ئێستادا هەنگاوێكی نوێی ڕاگەیاند بۆ ئەنجامدانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی.

یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە كوردستان بەڕێوەچوو

لەم فیستیڤاڵەدا جیا لە فۆتۆگرافەرانی هەرێمی كوردستان و عێراق, فۆتۆگرافەرانی چەندین وڵات تیێدا بەشدارن وەك ئێران و سوریا و میسر و جەزائر و تونس و مەغرب و هیندستان.

یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە كوردستان بەڕێوەچوو

هەروەها لە فیستیڤاڵەكەدا پێشانگەیەكی فۆتۆگرافی كرایەوەو لەلایەن لیژنەی دادوەری هەڵسەنگاندن بۆ كارەكان كرا,لە كۆی 100 فۆتۆی بەشداربووان سێ فۆتۆ هەڵبژێردران و بوونە براوەی فیستیڤاڵەكە.

یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە كوردستان بەڕێوەچوو

-فۆتۆگرافەری عێراقی (موستەفا توركی) پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و 1500 دۆلاری وەك خەڵاتی فیستیڤاڵی بەدەستهێنا.

یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە كوردستان بەڕێوەچوو

-فۆتۆگرافەری عێراقی (ضياء عزيز) پلەی دووەمی بەدەستهێناو بووە براوەی 1000 دۆلار .

یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە كوردستان بەڕێوەچوو

-هەروەها فۆتۆگرافەری كورد(ڕەوا حەمە سوور) پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و بووە براوەی 750 دۆلار.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە كوردستان بەڕێوەچوو
یەكەم فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فۆتۆگرافی لە كوردستان بەڕێوەچوو
Top