خراپترین كاربۆهیدراتەكان پاش تەمەنی 50 ساڵی
كاربۆهیدراتەكان لە میوە، سەوزە، دانەوێڵە، پاقلەمەنییەكاندا هەن كە بە كاربۆهیدراتە باشەكان Good carbs ناوزەد دەكرێن، كەچی شەكرە زیادكراوەكان Added sugars و نیشاستە كە دەخرێنە ناو خۆراكی پرۆسێسكراوی وەكو سۆدا، جیبس، قەنادی..تاد بە كاربۆهیدراتە Bad carbs خراپەكان ناوزەد دەكرێن كە تەندروست نین، چونكە رێژەیەكی بەرزی شەكر دەدەنە لەش بە شێوەی كالۆریی بەتاڵ واتە بێ ریشاڵ و ڤیتامین و كانزاكان و دژەئۆكسانەكان. لەگەڵ بەتەمەنداچووندا، هاوسەنگكردنی خۆراك گرنگی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، ئەمەش روونە كە كاربۆهیدراتەكان نیوەی خۆراكی رۆژانە پێكدێنن، بۆیە هەڵبژاردنی كاربۆهیدراتە باشەكان زۆر گرنگە بۆ: پاراستنی سستمی بەرگریی لەش، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، كەمكردنەوەی ئەگەری قەڵەوی و نەخۆشیی شەكرە، هەروەها كەمكردنەوەی ئەگەری لاوازبوونی ئێسك. لە لایەكی تر،پێویستە بەساڵاچووان دووركەونەوە لە كاربۆهیدراتە خراپە ناتەندروستەكان وەكو: شلەمەنییە شیرینكراوەكان، سۆدا كە شلەمەنییە گازدارەكانیش دەگرێتەوە، شیرە یان شەربەتی دەستكردی میوە، نانی سپی، ماكەرۆنە و هەویركاری، جیبسی پەتاتە، خۆراكە سووركراوەكان لە رۆنی زۆر گەرم French fries، جۆرەكانی كێك و بسكویت، ئایس كریم، هەموو جۆرەكانی قەنادی، برنجی سپی، ماستی شیرینكراو یان چێژكراو بە تام و بۆن و رەنگی میوە، دانەویڵەی شیرینكراو، هەروەها سوپە قوتووبەندەكان كە بە خێرایی ئامادە دەكرێن Instant soups.