تانکەکانی ئیسرائیل چوونە ناو شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە.

تانکەکانی ئیسرائیل چوونە ناو شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە.

 

 

تانکەکانی ئیسرائیل چوونە ناو شاری ڕەفەح

 

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، تانکەکانی ئەو وڵاتە چوونەتە ناو شاری ڕەفەح کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە.

ماڵپەڕی هەواڵی "یەنێت"ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوەی شایەتحاڵان ڕایگەیاند، تانکەکانی ئەو وڵاتە لە دەوروبەری مزگەوتی ئەلعەودە جێگیرکراون و مزگەوتێکی دیکەیان کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دوکەڵ لە مزگەوتێکی شاری ڕەفحەوە بەرز دەبێتەوە و دەنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکەشەوە دەبیسترێت.

ئەو کەسەی ئەو وێنانەی تۆمار کردووە باسی لەوە کردووە کە لە هێرشەکەدا مزگەوتەکە کراوەتە ئامانج.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top