ژمارەی قوربانیانی لافاو لە بەرازیل گەیشتە ١٦٩ کەس

ژمارەی قوربانیانی لافاو لە بەرازیل گەیشتە ١٦٩ کەس

 

لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە بەرازیل، ١٦٩ کەس گیانیان لەدەستدا.

ماوەی سێ هەفتەیە بارانبارینی بەخوڕ ویلایەتی ڕیۆ گراندی باشووری بەڕازیل وێران دەکات و بەهۆیەوە 169 کەس گیانیان لەدەستداوە و 56 کەسیش بێسەروشوێنن.

چالاکی ڕزگارکردن و فریاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان.

لە ئێستادا 42 ڕێگاوبان و پرد و شەقام ژێر كەوتوون و کاتێكی زۆری دەوێت بۆ چاككردنەوەیان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top