كەمی ڤیتامین و كانزا هۆكارە بۆ سەرئێشە

كەمی ڤیتامین و كانزا هۆكارە بۆ سەرئێشە

سەرئێشە نیشانەیەكی باوە، گەلێك هۆكاری لەپاڵە، یەكێك لەم هۆكارانە كەمی هەندێك جۆری ڤیتامین و كانزایە لە لەشدا، بۆنموونە ڤیتامین B2، B9،B12، D، لەگەڵ كەمی كانزای مەگنیسیۆم.، بۆنموونە كەمی ڤیتامین و كانزاكان وروژێنەرە بۆ سەرهەڵدانی نۆرەی شەقەسەر Migraine لە كەسانی تووشبوودا بەتایبەتی كەمی ڤیتامین D. كانزای مەگنیسیۆم پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی وزە و ئەنجامدانی چەند فرمانێكی تر لە لەشدا، كەمی مەگنسیۆم هۆكارێكی بەهێزە بۆ سەرئێشەی توندی هاوشێوەی نۆرەی شەقەسەر، بۆ خۆپاراستن پێویستە كە خۆراكی دەوڵەمەند بە مەگنسیۆم لە ژەمەكاندا هەبن وەكو باوی، تۆوی كولەكەی زستانە، كازو، سپێناغ، شیری سۆیا، فاسولیای رەش، ئاڤۆكادۆ، پەتاتە، ماست، هەروەها دەتوانرێت دەنكی مەگنسیۆم بە چاودێری دكتۆر وەربگیرێت. ڤیتامین B9 یان فۆلەیت Folate شان بە شانی ڤیتامین B12 رۆڵیان هەیە بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و فرمانی دروستی كانزای ئاسن لە لەشدا، كەمی هەر یەك لەم ڤیتامینانە پەیوەندی بە سەرئێشەوە هەیە، بۆیە پێویستە گرنگی بەو خۆراكانە بدرێت كە ئەم ڤیتامینانە لەخۆدەگرن وەكو: پاقلەمەنییەكان، تۆوی گولەبەڕۆژە، میوەی تازە، گۆشت، ماسی، شیر، هێلكە. هەورەها بە گوێرەی كەمی ڤیتامین B2 و كەمی ڤیتامین D كە ئەگەری سەرئێشە زیاد دەكەن.

 

Top