بەهای خۆراكیی كۆلاجین

بەهای خۆراكیی كۆلاجین

كۆلاجین Collagen پێكهاتەیەكی پرۆتینییە واتە لە ترشە ئەمینییەكان پێكهاتووە كە بەردی بناغەی پرۆتینن. كۆلاجین پێكهاتەیەكی سەرەكییە لە پێست، قژ، ماسوڵكە و گەلێك بەشی تری لەش. جگە لە سەرچاوە خۆراكییەكان، لەش توانای دروستكردنی كۆلاجینی هەیە، خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە كۆلاجین: سوپی ئێسك، جیلاتین Gelatin (كە لە گۆشتی قوتووبەند، ماست، هەندێك جۆری ساس، لەگەڵ بنێشتدا هەیە)، پێستی پەڵەوڕ یان سوپی مریشك، گۆشتی ئەندامەكان، كڕكڕاگەی خۆراكی ئاژەڵی، ماسیی بچووك. هەروەها بۆ هاندانی لەش بۆ زیاتر بەرهەمهێنانی كۆلاجین پێویستە كە خۆراكی دەوڵەمەند بە پرۆتین بخورێت بەتایبەتی ئەو جۆرانەی كە ڤیتامین D، C، كانزای زینك و كالسیۆم لەخۆدەگرن كە رۆڵیان هەیە لە دروستبوونی كۆلاجیندا. كۆلاجین لە دەرمانخانەكانیشدا بە شێوەی پاودەر و دەنك دەست دەكەوێت. گرنگیی كۆلاجین بۆ تەندروستی: باشتركردنی تەندروستیی پێست، سووككردنی ئازاری جومگە، پاراستنی تەندروستیی و بارستایی ماسوڵكەكان، رێگرتن لە لاوازبوونی ئێسك، پاراستنی تەندروستیی دڵ و خوێنبەرەكان، پاراستنی تەندروستیی رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەرس، پاراستنی قژ لە شكان یان پچڕان، بەهێزكردنی نینۆكەكان، پاراستنی تەندروستیی مێشك و كەمكردنەوە و سووككردنی نیشانەكانی پەستی، باشتركردنی مەزاج، هاندانی كرداری میتابۆلیزمی لەش و كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش.

 

Top