هۆكارە باوەكانی كۆكە

هۆكارە باوەكانی كۆكە

كۆكە Cough كاردانەوەیەكی لەشە بەرانبەر بە هەر شتێك كە هۆكار بێت بۆ سووتانەوەی قوڕگ یان رێڕەوەكانی هەناسە، بۆیە كۆكە ناوە ناوە حاڵەتێكی تەندروست و ئاساییە، بەڵام زیادبوونی كۆكە و پەیدابوونی بەڵغ یان دەردراو حاڵەتێكی نائاساییە و پێویستی بە چارەسەرە. كۆكە كە هاوكات بێت لەگەڵ دەردراو یان بەڵغی لینجی سپی، رێگایەكە بۆ پاراستنی تەندروستی و هۆكارەكانی بریتین لە: هەستەوەریی لووت و كۆئەندامی هەناسە، رەبو، هەوكردنی رێڕوەكانی هەناسە، كەمبوونەوەی رێژەی شلەی لەش Dehydration، نەخۆشیی كۆئەندامی هەناسە كە بووبێتە هۆی تەسكبوونەوەی رێڕەوەكانی هەناسە COPD، گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ سوورێنچك و قوڕگ GERD، كۆبوونەوەی شلە لە سییەكاندا كە هۆكارە بۆ گرفت لە هەناسە، هەروەها پەككەوتنی دڵ. كۆكە كە هاوكات بێت لەگەڵ دەردراوی زەرد یان سەوز زیاتر لە ئەنجامی بوونی هەوكردن بە بەكتریا یان ڤایرۆس روودەدات، هەروەها كۆكە بە بەڵغی پەمەیی یان سوور لە ئەنجامی هەوكردنی توند یان شێرپەنجە یان پەككەوتنی دڵدا پەیدا دەبێت. لە لایەكی تر، كۆكە لەگەڵ بەڵغی خۆڵەمێشی یان بەڵغی رەش لەو كەسانەدا روودەدات كە جگەرەكێشی قوڕسن یان لە شوێنی پڕ دوكەڵدا كاردەكەن، هەروەها كۆكە بە دەردراوی قاوەیی روودەدات لە ئەنجامی هۆكارە ژینگەییەكانی وەكو هەڵمژینی گەرد یان تۆزی خەڵووز، بەڵام لەوانەشە كە بە هۆی نەخۆشیی درێژخایەنی سییەكانەوە پەیدابێت.

 

Top