جەنگی پاراستی قەوارەی هەرێم و خیانەتی خیانەتكاران ڕوون و ئاشكرایە

جەنگی پاراستی قەوارەی هەرێم و خیانەتی خیانەتكاران ڕوون و ئاشكرایە

بڕیارەكانی “دادگای فیدڕاڵی” لە ئێستا و ڕابردوودا دژی نەتەوەی كوردبوون و مەبەستیان لێی لە ناوبردنی قەوارەی هەرێم و لە باربردنی خەونی هەزاران لاوی كورد و بەخەسارچوونی خوێنی هەزاران شەهیدی كوردە.

پاڵەوانی ئەم چیڕۆكە پارتی دیموكراتی كوردستانە كە هەموومان بینیمان چۆن لە پێناو قوت و سەر و ماڵی تاكەكانی كورد جەنگی بەرپا كردووە و ئامانجی پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستانە.
“دادگای فیدڕاڵ”ـی دوایی لابردنی كورسی كۆتاكان (بەشی پێكهاتەكان)، لە هەڕەشەی برسی كردنی خەڵكی كوردستان بە بڕینی مووچە و بەشە بوودجەی هەرێم كۆڵێ نەداوە، هەوڵی ئەوە دەدات هەڵبژاردنێكی ناوەختی و نا بەرپرسیارانە ڕێك بخات، ئەویش بە یارمەتی “كۆمەڵێك خیانەتكار” بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان كە ئامادەن قەوارەی هەرێمی كوردستان لە باربەرن، هێشتا مەرەكەبی سەر لاپەڕەی شەرمەزاری “16ی ئۆكتۆبەر” وشك نەبووتەوە، دەیانەوێ دووبارە پەیمانی شەرمەزاری نوێ بكەنەوە، هەر بەمەش نەوەستان ئێستا دەیانەوەێ هەرێم داهاتی ناوخۆی ڕادەستی دەسەڵاتی شۆڤینی بكات، ئەم خاڵەیان كردۆتە مەرجی ناردنی مووچەی خەڵكی كوردستان و دەیانەوێت بەردەوامبن لە ڕووتانەوە خەڵكی بیتاوانی كورد و برسی كردنی منداڵ و ژن و پیاو، بەو ڕەفتارانە كاربەدەستانی بەغدا وایان كردووە وێنایەكی سەردەمی گۆڕبەگۆڕچووی”سەدام حسێن “ نوێ بكەنەوە و كۆمەڵگایەكی بەزۆرە ملێ بنیات بنێن، جگە لە تەعریب و دەركردنی كوردەكانی سنووری ماددەی ١٤٠ لە ناوچە كوردنشینەكان، هەموو ئەوانە بە ئامانجی بچووككردنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستانە، هەوڵێكە بۆ سەندەنەوەی دەسەڵات لە كوردەكان ،كە بە خەباتی چەند ساڵەی گەلەكەمان هاتۆتە دی.
ئاشكرایە گەلەكەمان وەك هەر گەلێكی دیكەی جیهان لە پێناو سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوون هەوڵئەدا، بەڵام دەسەڵاتی شۆڤینی لە عێراق و بەیارمەتی كۆمەڵە كەسانێك دەیانەوێت ئەو خەون و ئاواتە نەیەتی دی. دەرەنجام بینیمان كە كێ هەوڵ و خەبات و تێكۆشانی بۆ گەلەكەیەتی و كێش هەوڵی بەدەست هێنانی پارە و پۆست ئەدا و بەرژەوەندی میلەت پشتگوێ دەخات .

محەمەد عیماد ڕەسوڵ سرێشمەیی/ ڕاگەیاندنكار

Top