بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ٤٢٠ کەس لە ئەفغانستان گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ٤٢٠ کەس لە ئەفغانستان گیانیان لەدەستدا

 

بە پێی ڕاپۆرتی لایەنە بەرپرسەکانی ئەفغانستان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٢٠ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بە گیانلەدەستدانی ٤٧ کەس دەکەن کە تەنیا لە پارێزگای فریاب و ٥٠ کەسیش لە پارێزگای غووری ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە.

لافاو لە ئەفغانستان زۆرێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی وێران کردووە و ئاژەڵ و پەلەوەریش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها بەهۆی لافاوەوە ڕێگاوبانەکان گیران و زۆرێک لە پردەکان ڕووخاون.

دوای ماوەیەکی زۆر لە وشکەساڵی، ئەفغانستان لە ئێستادا بەهارێکی باراناوی نائاسایی بەخۆیەوە دەبینێت. شارەزایان گۆڕانی کەشوهەوا بە هۆکاری ڕووداوەکانی وەک لافاو و زریان لەم وڵاتەدا دەزانن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top