پەرواز حوسێن:تووشی شێرپەنجەی ڕیخووڵەكان بووم

پەرواز حوسێن:تووشی شێرپەنجەی ڕیخووڵەكان بووم

خانمە گۆرانیبێژی كورد (پەرواز حوسێن) تووشبوونی خۆی بە نەخۆشییەك ڕاگەیاند بەڵام بێ ئەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی ڕەوشی ئێستای ئاشكرا بكات.

پەرواز حوسێن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی لە نوێترین بڵاوكراوەیدا وێنەیەكی خۆی بە ڕەش و سپی بڵاوكردەوە كە ئەم وێنەیە لە ڤیدیۆ كلیپی دوایین گۆرانیی بە ناوی (خۆش بژی) وەرگیراوە كە لە ئابی ساڵی پار بڵاویكردەوە,پەرواز لەگەڵ بڵاوكردەوەی وێنەكەی بە هەوادارانی ڕاگەیاند كە تووشی "شێرپەنجەی ڕیخۆڵە" هاتووە,هەروەها لە بڵاوكراوەكەیدا پەرواز نووسیویەتی:(هەمیشە بە قەدەری خودا ڕازیم کە چیم بۆ دادەنێت ،، لەگەڵ (شێرپەنجەى ڕیخولە) دەجەنگم کە ویستی خودای لەسەر بێت،خودا منی هەڵبژارد کە ئەو نەخۆشیەم هەبێت ، بە هەر هۆکارێک توشی ئەو نەخۆشیە بووم قبوڵمە,دوعاى خێرمان بۆ بکەن،خودای گەورە پارێزراوتان بکات).

پەرواز حوسێن:تووشی شێرپەنجەی ڕیخووڵەكان بووم

هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆش كەوتنی پەرواز,لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژمارەیەك گۆرانیبێژ و ئەكتەر و كەسایەتی پاڵپشتی خۆیان بۆ پەرواز ڕاگەیاند و هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆ خواست كە دیارترینیان بۆیتین لە دینا-نازدار جزیری-عەزیز وەیسی-دڵنیا رەزازی-ماریا هەورامی-كاوە حوسێن-تەها قادر-ژاكان حەمە عەلی-چریكە عەبە ڕەش-لارا دزەیی, هەروەها هەریەك لە ڕاگەیەندكارو پێشكەشكاران ئەڤین ئاسۆ-فەرهاد زیاد- سۆزان كەمال-كەیلان عەبدوڵا-شیلان ئاكچان و ژمارەیەك لە كەسایەتی دیاری نێو سوۆشیاڵ میدیا.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top