ژمارەی قوربانییانی لافاو لە بەرازیل بۆ ١٢٧ کەس زیادی كرد

ژمارەی قوربانییانی لافاو لە بەرازیل بۆ ١٢٧ کەس زیادی كرد

 

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە بەرازیل 127 کەس گیانیان لەدەستدا.

ماوەیەکە بارانبارینی بەخوڕ لە ویلایەتی ڕیۆ گراندی باشووری بەرازیل بەردەوامە و لە ئەنجامدا 127 کەس گیانیان لەدەستداوە و 373 کەسیش بێسەروشوێنن.

لە کاتێکدا چالاکییەکانی ڕزگارکردن و فریاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان، ٧٥٦ کەسیش لە نەخۆشخانەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت.

تا ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن کەس بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و ٧١ هەزار و ٤٠٩ کەسیش ناچاربوون پەنا بۆ قوتابخانە و کڵێسا و مزگەوتەکان ببەن بۆ حەوانەوەیان.

لویس لولا دا سیلڤا،  سەرۆکی بەرازیل لە ٣ی ئایاردا فەرمانی دا هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچە زیانلێكەوتووەكانی لافاو بنێردرێت.                 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top