سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی کامەران خەفاف، فەرماندەی پێشمەرگە و راگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی کامەران خەفاف، فەرماندەی پێشمەرگە و راگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بڵاوی کردەوە: "بەداخەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان (کامەران خەفاف)م پێگەیشت، خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ڕۆژنامەوانێکی بە هەڵوێست بوو، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەشی بەوە داوە: "خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموان ببەخشێت.

Top