ژمارەی قوربانییانی لافاو لە کینیا گەیشتە ١٦٩ کەس

ژمارەی قوربانییانی لافاو لە کینیا گەیشتە ١٦٩ کەس

 

حکومەتی کینیا ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانییانی لافاو لە وڵاتەکەدا بۆ ١٦٩ کەس بەرزبووەتەوە.

حکومەتی کینیا ڕایگەیاند: ماوەی دوو هەفتەیە بارانبارینی بەخوڕ لە وڵاتەکەدا بەردەوامە و ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ١٦٩ کەس بەرزبووەتەوە.

هەروەها تا ئێستا 91 کەس بێسەروشوێنن و زۆرێک لە خانووەکان ژێرئاوکەوتوون.

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە کینیا زیاتر لە 200 هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون.

هەروەها كۆمپانیای هێڵی ئاسنی کینیا ڕایگەیاند: کە خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەر لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ڕاگیراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top