زیاتر لە 90 پارێزەر لە ئەمریکا داوای کۆتاییهێنان بە هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل دەکەن

زیاتر لە 90 پارێزەر لە ئەمریکا داوای کۆتاییهێنان بە هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل دەکەن

 

زیاتر لە 90 پارێزەر لە ئەمەریکا داوایان لە ئیدارەی بایدن کرد هەناردەکردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت، کە لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە بەردەوامە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی پۆلیتیکۆ، زیاتر لە 90 پارێزەر یاداشتێکیان بۆ ئیدارەی بایدن ناردووە و ئاگاداری کردووەتەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە پێشێلکردنی یاساکانی ئەمریکا و نێودەوڵەتییە.

ئەم یاداشتە کە لەلایەن پارێزەرانی ناوەوە و دەرەوەی ئیدارەی بایدن واژۆ کراوە، وەک یەکێک لە دوایین نیشانەکانی پەرەسەندنی دژایەتیکردنی سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئیسرائیل سەیر دەکرێت.

لە یاداشتەکەدا کە بۆردومانی بێ جیاوازی لە غەززە لەخۆدەگرێت، هەروەها باس لە زیانی زۆری خەڵکی مەدەنی کراوە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل، هێرشکردنە سەر کاروانە فریاگوزاریەکان و پێشێلکارییەکانی پەیوەست بە بۆردومانی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان.

هەروەها لەم یاداشتەدا داوا لە وەزارەتی داد دەکرێت " بەدواداچوون بۆ ئەنجامدانی تاوانی جەنگی لەلایەن هاووڵاتیانی ئەمریکییەوە بکات کە لە سوپای ئیسرائیلدا خزمەت دەکەن".

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top