بەهۆی کەوتنەخوارەوەی دوو هەلیكۆپتەر 10 کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەری سەربازی لە مالیزیا 10 کەس گیانیان لەدەستدا.
فەرماندەیی هێزی دەریایی مالیزیا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی پێکدادانی دوو هەلیکۆپتەری سەربازی 10 کەس گیانیان لەدەستداوە،
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی هێزی دەریایی مالیزیا، لە چوارچێوەی مەشقێکی نمایشی لە ویلایەتی پێراک بۆ ئاهەنگی 90 ساڵەی هێزی دەریایی مالیزیا، دوو هەلیکۆپتەر لە گەشتێکی مەشق و ڕاهێناندا لە ناوەڕاستی ئاسماندا پێکیاندادا.
لەم ڕووداوەدا ١٠ کارمەندی سەرنشینی کۆپتەرەکە گیانیان لەدەستدا.
فەرماندەیی هێزی دەریایی ڕایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستپێدەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل