پەیامی ناوچەی ڕێبازی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ساڵیادی گۆڤاری گوڵان: گوڵان خەمەكانی نەتەوە و نیشتمانی بە ئەركی سەرشانی خۆی زانیوە و بۆ بەرژەوەندیی خەڵك و نیشتمان ڕەخنەی لە دیاردە نەرێنییەكان گرتووە

پەیامی ناوچەی ڕێبازی پارتی دیموكراتی كوردستان  بۆ ساڵیادی گۆڤاری گوڵان:  گوڵان خەمەكانی نەتەوە و نیشتمانی بە ئەركی سەرشانی خۆی زانیوە و بۆ بەرژەوەندیی خەڵك و نیشتمان ڕەخنەی لە دیاردە نەرێنییەكان گرتووە

 

 

ناوچەی ڕێبازی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی «31» ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سكرتێری نووسین و دەستەی نوسەران و تەواوی كارمەندانی گوڵان كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بۆ: هەڤاڵی بەڕێز فەرهاد محەمەد سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان

بەڕێزان سكرتێری نووسین و ئەندامانی دەستەی نووسەران و تەواوی كارمەندانی ستافی گوڵان

بەبۆنەی 30 ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە، بەناوی ناوچەی ڕێباز گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و ئەندامانی دەستەی نووسەران و تەواوی كارمەندانی ستافی گۆڤاری گوڵان دەكەین.

گۆڤاری گوڵان لە ماوەی 30ساڵ تەمەنی خۆیدا، هەر لە سەرەتای دەرچوونیەوە بە پابەندبوونی بە بنەما نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، لە ناو ڕۆژنامەگەریی كوردیدا ڕچەشكێن بووە و ناوەندێك بووە بۆ كۆكردنەوەی دەستەبژێری نیشتمانپەروەر بە جیاوازیی بیروبۆچوونی سیاسی و نەتەوە و ئایینەوە و، پردێك بووە بۆ گرێدانەوەی سەرجەم بیروبۆچوونە سیاسییە جیاوازەكان و، خەمەكانی نەتەوە و نیشتمانی بە ئەركی سەرشانی خۆی زانیوە و زۆر بوێرانە بۆ بەرژەوەندیی خەڵك و نیشتمان ڕەخنەی لە دیاردە نەرێنیەكان گرتووە.

گۆڤاری گوڵان وەك ناوەندێكی فیكری و سیاسی و گشتی و كاروباری ڕۆژانەی كۆمەڵگە، بایەخێكی هەمەلایەنەی بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵكی كوردستان لە هەموو بوارە جیاوازەكانی كۆمەڵگەی كوردستاندا داوە و، هەوڵی داوە سەكۆیەك بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیانی برایانە لە نێوان سەرجەم و نەتەوە و ئایینە جیاوازەكانی كوردستاندا و، سیمای جوانی پێكەوە ژیانی كوردستان لەسەر لاپەڕەكانی ڕەنگدانەوەی هەبووە.

لایەنێكی دیكە كە زۆر بە باشی لەسەر لاپەڕەكانی ڕەنگدانەوەی هەبووە، پرس و بەشداریی كاریگەری ئافرەتانی كوردستان بووە لە كۆی كایەكانی ژیانی كۆمەڵگەو، ئەم پرسەشی وەك هەنگاوهەڵگرتن بۆ دادپەروەری و ئاشتیی كۆمەڵایەتی و حكومڕانیی باش سەیر كردووە.

لەم بۆنەیەدا، ناوچەی ڕێباز بە تەقدیرەوە هەوڵەكانی گوڵان بۆ قووڵبوونەوە لە بیری نەتەوەیی و فیكر و عەقیدەی بارزان بەرز دەنرخێنین، ئومێدەوارین باشتر دەست بخەنە سەر كەموكورتییەكان و، هەوڵەكانتان فراوانتر بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بونیادنانی كوردستانێكی بەهێزتر . دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

ناوچەی ڕێباز

پارتی دیموكراتی كوردستان

 

Top