ژمارەی قوربانیانی لافاو و ڕەشەبا لە پاکستان بۆ ٩٨ کەس زیادی کرد

ژمارەی قوربانیانی لافاو و ڕەشەبا لە پاکستان بۆ ٩٨ کەس زیادی کرد

ژمارەی قوربانیانی بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکە لافاو لە پارێزگاکانی پەنجاب، بەلوچستان و خیبەر پەختونخوا بۆ ٩٨ کەس زیادی کردووە.

بەشی بەڕێوەبردنی کارەساتی سروشتی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی باران و ڕەشەبا لافاولە ویلایەتی پەنجاب و بەلوچستان و خیبەر پەختونخوا بۆ ٩٨ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٨٩ کەس زیادی کردووە.

بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوه ، له ئەنجامی لافاوه که دا نزیکه ی 3261 خانوو زیانیان بەرکەوتووه .

هەروەها بەرپرسانی پاکستان هۆشدارییاندا کە بارودۆخی خراپی کەشوهەوا و بارانبارینی بەخوڕ تا ٢٢ی نیسان بەردەوام دەبێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top