جلی بووكێنی مۆدی ٢٠٢٤

جلی بووكێنی مۆدی ٢٠٢٤

بە تێپەڕبوونی كات، چەندین ڕەوتی جیاوازی جلوبەرگی بووكێنی دەردەكەون، لەبەر ئەوەی جوانیی سرووشت بەناوبانگە بۆ جلی بووكێنی لە بەهار و هاوین، جوانترین مۆدێلی جلی بووكێنیمان بۆ ئامادە كردوون، كە بەشێوەی گەڵا چنراوە و ئامادە كراوە، لەو جلی بوكێنییانەی بە گەڵا ڕازێندراونەتەوە، بەتایبەت گوڵەبەڕۆژە كە ڕەنگێكی ڕۆمانسی بە دیزاینەكە دەبەخشێت.

·      جلی بووكێنی ئێلی ساب كە لە گەڵای گوڵەوە ئیلهام وەرگیراوە: ئەم دیزاینە تایبەتمەندە بە بڕینی هێڵی (A-line)، ئەمەش وای كردووە بووك وەك شازادەیەك دەربكەوێت، بەهۆی دیزاین و بڕینەكەی كە كەمەر بە رێكی دەردەخات.

·      جلی بووكێنی بە هێڵی ملی چەرموو لە كۆمپانیای تۆنی وارد: با كەمێك لە ڕەنگی سپی تەقلیدی دوور بكەوینەوە، یەكێك لە ڕەنگە جیاوازەكان هەڵبژێرین، وەك سێبەری سپی مدەڕەج و كرێمی و عاجی، ئەم جلە بە گەڵای گوڵەبەڕۆژە و گەڵای درەخت ڕازاوەتەوە، بە دیزاینێكی نایاب یەخەیەكی بەرز و قۆڵی درێژی شەفاف و لەگەڵ تەنوورەیەكی جوان بە هەمان دیزاین بە توڵی درێژ كە لە پشتەوە جلەكە داتدەپۆشێت، ڕازێندراوەتەوە.

                                                                                 ئامادەكردنی: شیلان عەلی

 

Top