زۆرترین سكاڵای لەسەر دار و بەرد كردووە

زۆرترین سكاڵای لەسەر دار و بەرد كردووە

(جۆناپان لی ڕیچس) نامۆترین پیاوی سەر ڕووی زەویە و بەڕەگەز ئەمریكییە، ئەم پیاوە بەوە بەناوبانگە كە زۆرترین سكاڵای كردووە لە كەسانی جیاواز و بە هۆكاری جیاواز، كە زۆرێك لە هۆكارەكان ڕەنگە سەیر و گاڵتەئامێزبن، وەك: سكاڵای لە دایكی كرد بە تۆمەتی ئەوەی كە جوان پەروەردەی نەكردووە و ٢٠ هەزار دۆلاری وەكو قەرەبوو لێ سەند، سكاڵای لەسەرجەم هاوڕێكانی كردووە بە تۆمەتی گاڵتەپێكردن و سەرخستنە سەری بەهۆكاری دواكەوتنی لە مەوعیدەكانی، سكاڵای لە زۆربەی خزم و ناسیاو و دراوسێ و مامۆستا و زۆربەی سەرۆكەكانی ئەمریكای لاتین و پیاوانی پۆلیس كردووە، تا وای لێ هات بەهۆی زۆریی سكاڵاكانی داواكانییەوە كە ژمارەیان گەیشتە ٢٦٠٠ داوا، ناوی چووە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان، سكاڵای لە بەرپرسانی گینس كرد بە تۆمەتی ناوزڕاندن و بڵاوكردنەوەی بابەتی شەخسی بێ مۆڵەتی خۆی، هەروەها سكاڵای لە كۆمپانیای ڕۆك ستار كرد كە خاوەنی یاریی بەناوبانگی GTAیە، بە تۆمەتی ئەوەی توشی هێدمەی كردووە لە سەردەمی نەوجەوانیدا، جۆناپان توانیویەتی ٨٥٠،٠٠٠ دۆلار وەكو قەرەبوو لە سەرجەم داواكانی بەدەست بهێنێت.

 

Top