بازاڕی شەوانە لە كوردستان

بازاڕی شەوانە لە كوردستان

بیرۆكەی دانانی بازاڕی شەوانە بۆ ئەوانەیە كە لە ڕۆژدا خەریكی كار و چالاكین و ناتوانن پێداوییستییەكانیان بەدەست بهێنن، كردنەوەی بازاڕەكانی شەوانە لە كوردستان وەك بۆنەیەكی تایبەتی لێ هاتووە و لە هەموو وەرزەكانی ساڵدا دەكرێنەوە، دوا پیشانگە لە نێو مانگی ڕەمەزاندا تا دوای جەژن لە پیشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر كراوەیە، پیشانگەكە لەژێر ناونیشانی پیشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ فیستیڤاڵی ڕەمەزانی نێودەوڵەتی بۆ بازاڕكردن، شەوانە لە پێشوازیی گەشتیاران و خەڵكی كوردستان دەكرێتەوە، لەم پیشانگەیەدا چەندین بەروبووم و كەرەستە و خشڵ و جلوبەرگ نمایش كراون، وێڕای ئەوەی كۆمپانیا و كاری دەستی خانمان و كەسانی لێهاتوو بەرهەم و بابەتەكانیان لە نێو كویسك و كۆشكەكانی بەردەم پاركی سامی عەبدوڵرەحمان نمایش دەكرێت، نرخی كەرەستەكانیش لەچاو بازاڕدا جیاوازیی هەیە و كەرەستەكانیش زۆربەی تازە و نوێ دادەنرێن، لەم پیشانگەیەدا زیاتر لە 100 كویسك و كۆشك دانراون.

 

Top