كۆمپیالە لە یاسادا؟

كۆمپیالە لە یاسادا؟

بەپێی یاسای بازرگانیی عێراقی، كۆمپیالە بریتییە لە بەڵگەنامەیەكی نووسراو بەهۆیەوە كەسێك بەڵێن دەدات بە پێدانی بڕێكی دیاریكراو بە كەسێكی دیكە، كە پێی دەگوترێت (المستفید) لە بەروارێكی دیاریكراودا، بۆ ئەوەی كۆمپیالەیە شایستەی خەرجكردن بێت چەند مەرجێكی پێویستە، دەبێت ناوەڕۆكەكەی بڕێك پارە لەخۆ بگرێت (لەسەر پارە بێت) نابێت لەسەر هیچ مەرجێك هەڵواسرابێت، (واتە بە هیچ مەرجێكەوە تەعلیق نەكرابێت، دەبێت بەروار و ئیستحقاقی زانراو و سەلمێندراو بێت. لەگەڵ چەندان مەرجی دیكە كە دەبێت هەبێت تاوەكو ببێتە نەختینەیەكی بازرگانیی شایانی خەرجكردن، بۆ نموونە تێیدا دەستەواژەی (التعهد) و دەستەواژەی (سند لامر) و واژوی نووسەرەكەی و ..هتد هەبێت. بابەتێكی مەترسیدار لە كۆمپیالەدا هەیە كە زۆركەس بە ئاسانی پەنا بۆ نووسینی كۆمپیالە دەبات لە كاتی قەرزكردندا، بەڵام لە ڕاستیدا كۆمپیالە مەترسیدارترین وەرەقەی بازرگانیە و دەستبەجێ لەلایەن دائیرەی (المنفذ العدل) جێبەجێ دەكرێت، بەبێ ئەوەی پێویستی بە بەرزكردنەوەی دەعوای قەزایی هەبێت، هەر كاتێك تاریخی ئیستحقاقی هات، ئەو كەسەی كە كۆمپیالەكەی لایە، تەنیا پێویستی بەوەیە بچێتە لای(المنفذ عدل) و دەستبەجێ موڵك و ماڵی نووسەری كۆمپیالەكە حجز دەكرێت و ئەگەریش ئامادە نەبوو پارەكە بدات، حەبس دەكرێت.

 

Top