كێبڵی راخراوی ژێر دەریایی

كێبڵی راخراوی ژێر دەریایی

%99ی هەموو ئەو پەیوەندییە نێودەوڵەتییانەی كە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەبەسترێت، بەهۆی468 كێبڵەوە جێبەجێ دەبێت، كە لە ژێر دەریا و ئۆقیانوسەكانەوە لە نێون كیشوەرەكاندا ڕاخراوە، درێژیی هەندێكیان تەنیا 131 كیلۆمەترە، لە كاتێكدا هەیانە درێژیی 20 هەزار كیلۆمەترە، قرتاندنی هەر یەكێك لەم كێبڵانە ڕەنگە ببێتە هۆی نەمانی ئینتەرنێت لە قاڕەیەكدا، وەك چۆن لە ساڵی 2018یەكێك لەو كێبڵانە كە لە فەرەنساوە بە درێژایی ١٧ هەزار كیلۆمەتر درێژ دەبووەوە بۆ ئەفریقای باشوور و 22 وڵاتی كەناری ڕۆژئاوای ئەوروپا و ئەفریقای بە ئینتەرنێتەوە دەبەست، بەهۆی بەلەمێكی ڕاوەماسییەوە قرتا و لە ئەنجامدا ئینتەرنێتی 10وڵات وەستا، بیرۆكەی ڕاخستنی كێبڵ لە ژێر ئاودا بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1842 لەلایەن ساموێل مۆرس بە درێژیی سێ كیلۆمەتر لە نیویۆرك بۆ تاقیكردنەوەی گەیشتنی نامەی تەلەگراف بە لایەنی بەرامبەر جێبەجێ كراوە، بە هۆی كێبڵێكەوە كە لە تاڵەموویەك باریكترە و لە چركەیەكدا بە تریلیۆن وشە و نامە دەگوازێتەوە، نموونەی ئەم كێبڵە دێژانەش كێبڵی MAREA، كە لە ساڵی2018 بە درێژیی 6605 كیلۆمەتر ڕاكێشراوە.

 

فیلم

Top