یاسا: هاوسەرگیری حەرام و نایاسایی

یاسا: هاوسەرگیری حەرام و نایاسایی

هەندێ حاڵەت هەیە كە بەشێوەیەكی كاتی حەرامە كەسێك هاوسەرگیری بكا، ئەوانیش وەك: پیاوێك چوار ژنی هەبێت، ناتوانێت هاوسەرگیرییەكی دیكە ئەنجام بدا، تا یەكێك لە خێزانەكانی جیانەبێتەوە یان بمرێت، یان ئەگەر ژنێكیان سەر بە ئایینێكی ئاسمانی نەبێت حەرامە هاوسەرگیری لەگەڵ بكرێت، تا بڕوا بە ئایینێكی ئاسمانی نەهێنێت، هەروەها ئەگەر پیاوێك دوو تەڵاقی كەوتبێت لە ژنێك، حەرامە هاوسەرگیریی لەگەڵ بكاتەوە، بەڵام ئەگەر ژنەكەی بە ویستی خۆی هاوسەرگیریی كرد و جیابوویەوە، ئەو كات دەتوانن هاوسەرگیری بكەنەوە، كاتێك ژنێك لە ماوەی سووڕی مانگانەدا بێت، ناتوانێت هاوسەرگیری بكا، تا ئەو ماوەیە تەواو دەبێت، پیاو ناتوانێت هاوسەرگیری لەگەڵ دوو ژنی مەحرم بەیەك بكا بەیەكەوە، بۆ نمونە دوو خوشك لەیەك كاتدا.

 

 

Top