شوان زراری: پشتیوانی به‌خوا و خه‌ڵكی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركه‌وتێكی دیكه‌ی تۆمار كرد

شوان زراری: پشتیوانی به‌خوا و خه‌ڵكی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركه‌وتێكی دیكه‌ی تۆمار كرد


سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان جێگای ئومێدن، دواجار ئه‌وانه‌ی ویستیان قه‌واره‌ی كوردستان راده‌ستی تونێلی تاریك بكه‌ن و له‌پێگه‌ی كوردستان بده‌ن شكستیان هێنا.


شوان كه‌ریم زراری، رایگه‌یاند: زۆر هەوڵدرا خەڵک نا ئومێد بکرێن و هەموو ڕێگەیەک تاقیکرایەوە کە سەرۆک وەزیران بارزانی ڕابگرن، جارێك به‌ پیلانگێری به‌هاوكاری ده‌ره‌كی و جارێك به‌ راگه‌یاندن و هێرشی ساخته‌كاری به‌ڵام ده‌رئه‌نجام هیچیان نه‌یان توانی رێگری بكه‌ن له‌ سه‌ركه‌وتنی راستییه‌كان،دواجار ئه‌وانه‌ی ویستیان قه‌واره‌ی كوردستان راده‌ستی تونێلی تاریك بكه‌ن و له‌پێگه‌ی كوردستان بده‌ن شكستیان هێنا.

راشی گه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیران له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی زۆر به‌راشكاوانه‌ له‌دڵی نه‌یار و دژه‌كانی كوردستانی دا پێی گوتن ئێمه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆمان ده‌كه‌ین، سبه‌ی هه‌نگاوی گرنگ ده‌نێین با ئه‌وانه‌ی ئێستا دژمانن سبه‌ی خۆیان نه‌كه‌ن به‌ شه‌ریكی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان، بەڵام وەک جەنابییان فەرمووی خودامان لەگەڵەو لەکۆتایدا حەق سەردەکەوێت بۆیه‌ پشتیوانی به‌خوا و خه‌ڵكی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركه‌وتێكی دیكه‌ی تۆمار كرد.

Top