ئەمریکا سزای نوێی بەسەر چیندا سەپاند

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر چیندا سەپاند

  

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: کە وڵاتەکەی سزای نوێی بەسەر کۆمپانیایەکی چینی کە لە بواری ئەلیکترۆنیدا چالاکە، سەپاندووە.

بە گوتەی ئیسنا، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، "گرووپی تەکنەلۆجیای یەکپارچەیی" کە دەکەوێتە چینەوە بۆ لیستی سزاکانی زیاد کردووە.

وەزارەتەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم کۆمپانیایە دەستی هەبووە لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان دژی ئەمریکا.

دوێنێ وەزارەتی بازرگانی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕیاریداوە ڕێوشوێنی کۆنتڕۆڵکردنی هەناردەکردن بەسەر 28 کۆمپانیای ئەمریکیدا بسەپێنێت، لەنێویاندا کۆمپانیای جەنەراڵ داینامیک، کە هەناردەکردنی کەلوپەلی دوو بەکارهێنان بۆ کۆمپانیا دیاریکراوەکان قەدەغە دەکات.  

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top