خۆپیشاندان لە تورکیا دوای سەرکوتکردنی عەلەوییەکانی سوریا

خۆپیشاندان لە تورکیا دوای سەرکوتکردنی عەلەوییەکانی سوریا

 

ڕۆژی شەممە  4 ی 1ی 2025، عەلەوییەکانی تورکیا لە دێرسیم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە لەلایەن چەکدارانی حکومەتی نوێی سوریا دژ بە عەلەوییەکان لە چەند شارێکی جۆراوجۆری سوریا ئەنجامیانداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان نوێنەرانی ڕێکخراوە عەلەوییەکان و ژمارەیەک ڕێکخراوی ناحکومی لە تورکیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی حکومەتی نوێ لە سوریا و ڕایانگەیاند، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان عەلەویی سوریا لەلایەن ئەو ئیسلامییانەوە کوژراون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، له چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەی هێرش و بێزارکردنی عەلەوییەکانی سوریا لەلایەن چەکدارانی تەحریری شام بڵاوکراوەتەوه

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top