دەستبەسەرکردنی پەنابەرانی ئەفغانی لە پاکستان
هێزە ئەمنییەکانی پاکستان ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ئیسلام ئاباد دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی پەنابەرانی ئەفغانی.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ماڵەکانی پەنابەران لە ناوچەی بەهارکۆ پشکنران و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بە زۆر لە ماڵەکانیان دەرکران دەستگیرکردنەکان بە بیانووی نوێنەکردنەوەی ڤیزای پەنابەرانی ئەفغانی لەلایەن حکومەتی پاکستانەوە ئەنجامدراوە و هەروەها پۆلیسیش ئەو کەسانەی کردووەتە ئامانج کە چاوەڕێی نوێکردنەوەی ڤیزاکانیان دەکەن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە چڕبوونەوەی گرژییە ئەمنی و سیاسییەکانی نێوان کابول و ئیسلام ئاباد، گرتنی کۆچبەرانی ئەفغانیی خێراتر کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل