پـــەیـــامــی پـیــرۆزبـــایـــی سەرۆک بارزانی لە یادی شەست و پێنج ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات
له یادی شه‌ست و پێنج ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ڕۆژنامەی خەبات به درێژایی مێژووی خۆی و لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بەوپەڕی پیشەییبوون و بە گیانێكی پێشمه‌رگانه و نیشتیمانپەروەرانەوە، داكۆكی لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان کردووە.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی خه‌بات،
به‌بۆنه‌ی 65 ساڵه‌ی ده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات)ـه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م.
ڕۆژنامەی خەبات به درێژایی مێژووی خۆی و لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بەوپەڕی پیشەییبوون و بە گیانێكی پێشمه‌رگانه و نیشتیمانپەروەرانەوە، داكۆكی لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان کردووە، لە گەیاندنی پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیدا، دەنگی بەهێز و ڕەسەنی گەلەكەمان بووە، ئه‌مه‌ش له پابەندبوونی بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
له‌م یادەدا ئەو چاوەڕوانیە لە ڕۆژنامەی خەبات هەیە کە سه‌رقافڵه‌ی په‌ره‌پێدانی هۆشیاری و پێكه‌وه‌ژیان و به‌رگریكردنه له مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام بن و نموونەی ڕاستگۆیی و سەنگینی بن لە کاری میدیاییدا.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی