قورئانی پیرۆز لە نێو كەشتیی تایتانیكدا دۆزرایەوە

قورئانی پیرۆز لە نێو كەشتیی تایتانیكدا دۆزرایەوە

لە یەكێك لە ئایەتەكانی قورئاندا هاتووە، كە قورئانی پیرۆز هیچی بەسەر نایەت، بەڵگەش یەكێكە لەو قورئانانەی لە نێو كەشتیی تایتانیكدا مابوویەوە، دوای چەندین ساڵ دۆزراوەتەوە و ماوە، دوای ئەوەی قورئانەكە لە ناو پارچە تێكشكاوەكانی كەشتیی تایتانیك، كە لە ساڵی ١٩١٢ تێكشكا لەزەریای ئەتلانتیك دۆزرایەوە، سەرەتا ئەوانەی دۆزییانەوە وایان زانی كتێبێكی ئاساییە، بەڵام دواتر بینیان كە كۆپییەكی قورئانی پیرۆزە و لەلایەن كابرایەكی هیندییەوە هەڵگیرابوو، ئەو قورئانە كە سەد ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە و لە زەریادا ماوەتەوە، دەتوانرا بە ئاسانی بخوێندرێتەوە، بێجگە لە درووستبوونی چینێك كلسی كلۆر هیچی بەسەردا نەهاتووە.

Top