ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی یۆنان بەردەوامە
![ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی یۆنان بەردەوامە](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240401231259_original_34.jpg )
ئاگرەکە کە دوانیوەڕۆی دوێنێ لە ناوچەی دارستانەکانی شاری کاترین لە یۆنان دەستیپێکرد، تا ئێستاش بەردەوامە.
بەگوێرەی میدیاکانی یۆنان، هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ئاسمان و زەویەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە دەدەن، بەڵام نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکەن.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە 59 یەکەی ئاگرکوژێنەوە و 15 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لە ناوچەکەدا ئامادەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
گوڵان: سەردار خەلیل