نــێـــچــیــرڤــــان بـــارزانـــی و باڵیۆزی ئەمریکا تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و "هه‌ردوولا بيروڕايان لەبارەی گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و تێبينى و نيگه‌رانيى لايه‌نه‌كان گۆڕييه‌وه."
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 30ـی ئاداری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یەکدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا بيروڕايان لەبارەی "گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و تێبينى و نيگه‌رانيى لايه‌نه‌كان گۆڕييه‌وه و جه‌ختيان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستن و مسۆگه‌ريى مافى هه‌مووان كرده‌وه."
مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.