دروستبوونی هاوسۆزی

دروستبوونی هاوسۆزی

مێشكە پێگەیشتووەكان دەتوانن فێری بەزەیی (هاوسۆزیی) ببن، هاوسۆزی، كە زۆرجار بە تایبەتمەندییەكی جێگیر دادەنرێت، لە ڕاستیدا لە پێگەیشتووەكاندا زۆر گونجاوە، بەپێی توێژینەوەیەكی پێشكەوتوو، ئەم لێكۆڵینەوەیە بە بەكارهێنانی نمونەسازیی كۆمپیوتەری و وێنەی تیشكی (fMRI)، گواستنەوەی هاوسۆزیی لە ناو مێشكێكی پێگەیشتوودا نەخشەكێشاوە و، ئەو بیرۆكەیە ڕەت دەكاتەوە كە توانای ئێمە بۆ هاوسۆزی تەنیا بە ئەزموونی سەرەتایی منداڵیمان، یان بە هۆكاری بۆماوەیی دیاری بكرێت. تاقیكردنەوەكە لە ڕێگەی پیشاندانی زنجیرە ڤیدیۆیەكەوە بوو، وەڵامدانەوەی بەشداربووان گۆڕانكارییەكی بەرچاویان لە وەڵامە هاوسۆزییەكانیاندا نیشاندا، دوای ئەوەی تێبینی كاردانەوەكانیان كرا بۆ ئەو ڤیدیۆیانەی كە ئەزموونی ئازاربەخشیان نیشان دەدا. ئەم گۆڕانكارییە تەنیا ڕووكەشی نەبوو، بەڵكو پەیوەندی هەبوو بە گۆڕانكارییەكانی سووڕی دەماری مێشك، بەتایبەتی لە بەشی پێشەوەی مێشك anterior insula، ناوچەیەكە پەیوەستە بە هاوسۆزییەوە هەیە. توێژینەوەكە جەخت لە هێزی ژینگە كۆمەڵایەتییەكان دەكاتەوە لە دروستكردنی هاوسۆزی لە نێوان پێگەیشتووەكاندا و، پێشنیاری ئەوە دەكات كە بەهێزكردنی هاوسۆزیی دەوروبەر دەتوانێت پەیوەندییەكانی نێوان كەسایەتی و خۆشگوزەرانیی كۆمەڵایەتی بە گشتی باشتر بكات.

 

Top