چەند هەنگاوێكی ئاسان بۆ پاككردنەوەی ئیسفەنجی چێشتخانە

چەند  هەنگاوێكی ئاسان بۆ پاككردنەوەی ئیسفەنجی چێشتخانە

 ئیسفەنجی چێشتخانە پێویستی بە پاككردنەوە هەیە بە شێوەیەكی وەرزی، بۆ ئەوەی میكرۆب و كەڕو لەسەری كۆنەبنەوە، بۆیە دەبێت دوای بەكارهێنانی بە باشی فشاری بخرێتە سەر، ئەمە جگە لەوەی دوو هەفتە جارێك دەگۆڕدرێت.

ڕێگەکانی خاوێنکردنەوە:

مایكرۆوەیڤ: پێویستە ئیسفەنجەكە چەند جارێك لەژێر ئاوی گەرمدا پەستانی بخرێتە سەر و بشۆردرێت، پاشان جارێكی دیكە بە ئاو تەڕ بكرێتەوە، دوای ئەوە ئیسفەنجە تەڕەكە بخەرە ناو مایكرۆوەیڤەوە و بۆ ماوەی خولەكێك لەسەر پلەیەكە گەرمیی بەرز دایبێ، بەم شێوەیە ئاوی ناو ئیسفەنجەكە دەكوڵێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لەناو بردنی بەكتریا و میكرۆبەكان.

قاپشۆر: باشتر وایە ئیسفەنجەكە بشۆردرێت و چەند جارێك بیگوشیت بۆ ئەوەی گەردیلەكانی خۆراكی تێدا نەمێنێت، پاشان قاپشۆرەكە لەسەر پلەی بەرز دایبنێین، كە كاتەكەی تەواو بوو ئیسفەنجەكە بە هەوا وشك دەبێتەوە.

 سركە: لەناو قاپێكدا سێ كوپ ئاو و كوپێك سركەی سپی تێكەڵ بكە، تێكەڵەكە بە باشی بكوڵێنە، پاشان ئیسفەنجی چێشتخانەی تێبكە و بۆ ماوەی دوو خولەك وازی لێ بهێنە تا بكوڵێت، ئەمەشیان رێگەیەكی كاریگەرە.

Top