وشتر چۆن ئاو هەڵدەگرێت!

وشتر چۆن ئاو هەڵدەگرێت!

وشتر ئاو لە سووڕی خوێنیدا هەڵدەگرێت، بەوپێیەی خانەكانی خوێنی شێوەیان هێلكەییە و شێوەی گۆشەیی نییە وەك ئاژەڵ و زیندووەكانی دیكە، بۆیە وشتر بڕێكی زۆر ئاو دەخواتەوە و دواتر شێوەی خانەكانی خوێنی دەگۆڕێت بۆ شێوەی گۆشەیی، بەبێ ئەوەی بتەقێت، وەك چۆن وشتر دەتوانێت تا ٩٠ لیتر لە یەك كاتدا ئاو بخواتەوە، هەروەها دەتوانێت بۆ ماوەی حەوت ڕۆژی بەردەوام بەبێ ئاو بژی ئەگەر هەوڵ و تاقەتی خۆی بخاتە گەڕ بۆ كار، بەڵام ئەگەر هیچ كارێك نەكات، دەتوانێت بۆ ماوەی (10) مانگ بەبێ ئاو بژی. هەروەها وشتر توانای خواردنەوەی هەیە لە ئاوی خوێی دەریایی، بەو پێیەی گورچیلەكانی دەتوانێت لە خوێی زیادەی ناو ئاوەكە ڕزگاری بكات و توانای سوودوەرگرتن لە ئاوی شیرینی هەیە دوای فلتەركردنی، هەروەها وشتر لە ماوەی سوڕی مانگانەدا میز ناكات و ئاو ناخواتەوە، بەڵكو بۆ قەرەبووكردنەوە بەكاری دەهێنێت، بە شێوازی فیزیۆلۆژی خۆی كە ئاوی كەمی هەیە.

 

Top