ئایا رۆژانە چەند ڤـــــیتامین C پێویستە؟

ئایا رۆژانە چەند ڤـــــیتامین C پێویستە؟

  ڤیتامین C كە بە ترشی ئەسكۆربیكAscorbic acid ناسراوە، لە ئاودا دەتوێتەوە و سیفەتی دژەئۆكسانی بەهێزی هەیە، واتە ڕۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، سوودەكانی دیكەی بریتین لە: هاندانی چاكبوونەوەی برین و دروستبوونی شانە بەستەرەكان و پرۆتینی كۆلاجین لە پێستدا، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، هاندانی هەڵمژینی ئاسن لە كۆئەندامی هەرس و خۆپاراستن لە كەمخوێنی، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، پاراستنی تەندروستیی دڵ، پاراستنی تەندروستیی چاو، بەتایبەتی بۆڕییەكانیی خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری ئاوی سپی لەگەڵ خۆپاراستن لە گۆڕانەكانی تۆڕەی چاو، كە پەیوەستن بە تەمەن AMD، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، پاراستنی تەندروستیی ئێسك و ددان، باشتركردنی توانا و فرمانەكانی مێشك، هەرروەها باشتركردنی مەزاج و سوككردنی سترێس. سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین C: میوە مزرەكان، كیوی، شیلیك، بیبەری شیرین، برۆكۆلی، تەماتە. پێویستیی ڕۆژانەی ڤیتامین C بۆ كەسانی پێگەیشتوو بریتییە لە 90 ملگم بۆ پیاو و 75 ملگم بۆ ئافرەت، هەروەها ڕۆژانە 125-200 ملگم بۆ كەسانی جگەرەكێش، كەسانی قەڵەو، ئافرەتی دووگیان، لەگەڵ ئەو كەسانەی لە ژێر سترێسی بەردەوام دان.

 

 

Top