چەند بیرۆكەیەكی سادە بۆ بەخێرهاتنی مانگی ڕەمەزان

چەند بیرۆكەیەكی سادە بۆ بەخێرهاتنی مانگی ڕەمەزان

چەند بیرۆكەیەك كە یارمەتیت دەدات بۆ ڕازاندنەوەی ماڵەكەت بە كەمترین تێچوو و بە باشترین شێوە، یەكێك لە گرنگترین و دیارترین و بەناوبانگترین جۆرەكانی دیكۆراتی ڕەمەزان، بریتییە لە فانۆس بە شێوە تەقلیدییەكەی. فانۆسێكی قەبارە گونجاو هەڵبژێرە بۆ ژووری (میوان، نانخواردن، یان تەنانەت باڵكۆنی ماڵەكەت) لەو ساتەدا تێبینی ئەوە دەكەیت كە ماڵەكەت ئامادەیە بۆ مانگی ڕەمەزان، باشتر وایە فانۆسێك هەڵبژێریت كە بە چرای كارەبایی داگیرسێنرێت، ئەگەر دەتەوێت بۆ ماوەیەكی درێژ دایگیرسێنیت، ئامۆژگاریت دەكەین كە گڵۆپی پاشەكەوتكەری وزە (شحن) بەكار بهێنیت. شوێنێكی دیاریكراو بۆ خوێندنەوەی قورئان ئامادە بكە، كورسییەك و مێزێك دابنێ كە بە قوماشی تایبەت ڕازابێتەوە، هەروەها بەرماڵێك دابخە و، جلوبەرگی گونجاو بۆ نوێژ لە شوێنێكی نزیك هەڵبواسە، هەروەها ئەم شوێنە بكە بە گۆشەیەكی تایبەت بۆ عیبادەت بە درێژایی ئەو مانگە پیرۆزە، هاوكات دەتوانیت دەرگای ژوورەكە بە وێنەی ئەو فانۆسانە بڕازێنیتەوە، كە بە زۆری لە مانگی ڕەمەزاندا دەردەكەون.

 

Top