جەستەیەكی سەراپای لە موو

جەستەیەكی سەراپای لە موو

ستیفان بیبرۆڤسكی خەڵكی پۆڵەندا لە ساڵی ١٨٩١ لەدایك بووە، هەرچەندە لە تەندروستییەكی باشدا بووە، بەڵام تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن بووە كە بە هایپەرتریكۆسیس ناسراوە، ئەمەش بووە هۆی گەشەكردنی مووی درێژ لە هەموو جەستە و دەموچاویدا، دایكی هۆكاری ئەم حاڵەتەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی كە كاتێك دووگیان بووە، لەلایەن شێرێكەوە هێرشی كراوەتە سەر، هەر ئەمەش بووە هۆكاری دەركەوتنی ئەم كوڕە بەم شێوەیە، دواتر دایكی (ستیفان)ی داوەتە دەست هونەرمەندێكی ئەڵمانی كە وەك بەشێك لە نمایشێكی شانۆیی بەكاری دەهێنا، زۆری نەخایاند ئەوە ڕوون بووەوە كە ستیفان بە هیچ شێوەیەك دڕندە نەبووە، چونكە بە میهرەبان و زیرەكی ناسرابوو، دەیتوانی بە پێنج زمان قسە بكات و زۆرجار بەشێك لە كارەكانی بە قسەكردن بۆ خەڵكی دیكە بەسەر دەبرد، سەركەوتنێكی هێندە گەورەی بەدەست هێنا كە توانی لە سییەكانی تەمەنیدا خانەنشین بێت، بە داخەوە لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كردووە.

Top