ئۆتۆمبێڵی قالۆنجكە و خاڵ خاڵۆكە

ئۆتۆمبێڵی قالۆنجكە و خاڵ خاڵۆكە

 جاران ئوتۆمبێلە بچووكەكەی كۆمپانیای ڤۆلكسڤاگنی ئەڵمانی بە ناوی (قالۆنچە) ناسرابوو، ئۆتۆمبێلێكی باو بوو، تا ئێستا لەسەر شێوازی تازەی بەكار دەهینرێت، بەتایبەت لە لایەن ئافرەتانەوە كە وەك ئوتۆمبێلێكی بچووك و سادە و ناسك بۆ كاروباری ژیانی ڕۆژانە بەكاری دەهێنن، كەچی كۆمپانیای میتسوبیشیی ژاپۆنی هەڵساوە بە كێبڕكێی لەگەڵ كۆمپانیا ئەڵمانییەكە، كە بچووكترین ئوتۆمبێلی لە شێوەی خاڵخاڵۆكە دروست كردووە، ئەو بەرهەمە بە یەكێك لە نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكانی ساڵی 2024 دادەنرێت، كە لە نمایشێكی تایبەتدا بڵاو كراوەتەوە، كە بچووك و جوانە و وەك خاڵخاڵۆكەیە و بڕێكی كەم بەنزین دەخوات و ژینگە دۆستە.

 

Top