کابینەی حکومەتی نوێی پاکستان دەستی بە کارەکانی کرد

کابینەی حکومەتی نوێی پاکستان دەستی بە کارەکانی کرد

 

کابینەی حکومەتی نوێی پاکستان بە سەرۆکایەتی شەهباز شەریف ئەمڕۆ لە میانی مەراسیمێکدا بە سوێندخواردن دەستی بە کارەکانی کرد.

ڕێوڕەسمی سوێندخواردن لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری پاکستان لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەچوو. ئاسیف عەلی زەرداری سەرۆککۆماری پاکستان و شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

ئەندامانی کابینەی حکومەتی نوێی پاکستان کە ١٩ پۆستی وەزاری هەیە، دوای ئەم مەراسیمە بە فەرمی دەستیان بە کارەکانیان کرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە شەهباز شەریف سەرۆکی کۆمەڵەی موسڵمانانی پاکستان- پارتی نەواز بۆ جاری دووەم بە بەدەستهێنانی ٢٠١ دەنگ لە دەنگدانی پەرلەمان لە ٣ی ئازاردا وەک سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە هەڵبژێردرا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top