گروپێكی چەکدار هێرشیان کردە سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای نەیجیریا و 15 خوێندکاریان ڕفاند.

گروپێكی چەکدار هێرشیان کردە سەر قوتابخانەیەک لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای نەیجیریا و 15 خوێندکاریان ڕفاند.

 

 

ڕفاندنی ١٥ خوێندکار لە وڵاتی نەیجیریا

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی تراست"، گروپێكی چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانەیەک لە ویلایەتی سۆکۆتۆ لە باکووری ڕۆژئاوای نەیجیریا و بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان 15 قوتابییان ڕفاندووە.

لیمان ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری ئەم قوتابخانەیە گوتی: بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، لەو هێرشەی کە شەوی ڕابردوو ئەنجامدرا، ١٥ قوتابی ڕفێندراون و ڕەنگە ئەم ژمارەیە زیاد بكات.

باس لەوە کرا کە لەم هێرشەدا سێ كەس لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیەش بە گوللە کوژراون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لە ٦ی ئادار تا ئێستا ئەم گروپە لە هێرشەکانی بۆ سەر قوتابخانە و شارۆچکە و گوندەکانی نەیجیریا، زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی مەدەنییان ڕفاندووە کە زۆربەیان خوێندکارن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top