سەمای پێكەوە ژیان بە میوزیكی كوردی

سەمای پێكەوە ژیان بە میوزیكی كوردی

لە جیهاندا چەندین جۆر سەمای تایبەت بە نەتەوە و ڕێباز و هۆزەكان هەن، هەندێكیان لە سەردەمێكی زووەوە و تا ئێستا ماونەتەوە، سەمای مەولانایی كە جۆرە سەمایەكی ڕۆحییە لە فەرهەنگی ڕۆژهەڵاتدا و، ئاوێزانی سرووتی ئاینێكی ئاسمانییە كە نمایش دەكرێت. نمایشی (سەمای مەولانایی) گەڕانەوەیە بۆ چەند سەدەیەك لەمەوبەر، كە جاران لە بۆنە ئایینیەكانی سەردەمی ڕابردوودا بە جلێكی سپی و پۆشاكی تایبەتەوە گوزارشتیان لە سەركەوتن و ڕوودانی بابەتە كۆمەڵایەتییەكان دەكرد، هەروەها بە نمایشكردنی ئەم جۆرە سەمایە، درێژەیان بە كولتووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدا، جگە لەوەش ئەم جۆرە سەمایە لە نێو كلتووری عوسمانییەكاندا وەك سیمبولی دەربڕینی جوانی و هەست بۆ ماوەیەكی زۆر مایەوە، لە كاتی نمایشەكەشدا لەلایەن تەمبورژەنێكەوە چەند پارچە میوزیكێكی كوردی پێشكەش دەكرێت، تا لەگەڵ ڕیتم و جووڵانەوەی سەماكەدا بگونجێت، كە گوزارشت لە پێكەوە ژیانی نەتەوە جیا جیاكان دەكات.

Top