ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: دەبێت دەستبەجێ زیاتر لە ٨ هەزار نەخۆش لە غەززە ببرێنە دەرەوە بۆ چارەسەرکردن

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: دەبێت دەستبەجێ زیاتر لە ٨ هەزار نەخۆش لە غەززە ببرێنە دەرەوە بۆ چارەسەرکردن

 

بەرپرسێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕایگەیاندووە، پێویستە زیاتر لە هەشت هەزار کەس كە برینی سەختیان هەیە لە غەززە ببرێنە دەرەوە بۆ چارەسەرکردن.

دکتۆر ڕیچارد پیپرکۆرن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، نزیکەی شەش هەزار کەس بەهۆی برینداربوون و نەخۆشی پەیوەست بە شەڕەوە دەبوو ڕەوانە بکرێن. لەوانە ئەو نەخۆشانەی کە برینی سەخت و سووتان و بڕینی بەشەکانی جەستەیان هەیە. دوو هەزاری دیکەش ئەو نەخۆشانە بوون کە پێویستیان بە چاودێری هەبوو بۆ شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دیکە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، کە گواستنەوەی ئەو جۆرە نەخۆشانە بۆ دەرەوەی غەززە دەتوانێت فشارەکان لەسەر پزیشکان و نەخۆشخانەکان کەم بکاتەوە کە لە خەباتدان بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لە ناوچەیەکی شەڕدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top