چۆن بۆنی ناخۆشی بالیف لاببەین؟
March 7, 2024
رەنگا و ڕەنگ
ئەگەر هەر بۆنێكی ناخۆش بە بالیفەكانەوە بوو، دوای شۆردنی تیشكی خۆر بەكاربهێنە بۆ لابردنی، واتە بالیفەكان لە شوێنێكدا دابنێ كە بەر تیشكی ڕاستەوخۆی خۆر و هەوای پاك بكەوێت بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك. ئەگەر ئەوە كار نەكات، سۆدەی نان كارەكە تەواو دەكات، واتە ئەو تۆزە بپژێنە بەسەر بالیفەكەدا و بۆ چەند كاتژمێرێك بەجێی بهێڵە و پاشان بیسڕە.
بۆ پاك ڕاگرتنی بالیفەكانت ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكە:
• بەكارهێنانی بەرگی بالیف بۆ پاراستنیان لە بەكتریا و تۆز و پاشماوەكانی دیكە.
• ناوبەناو هەواگۆڕكێ بە بالیفەكان بكە، بۆ ئەوەی ڕزگارت ببێت لە بۆنی ناخۆش.
• دوور بكەوەرەوە لە خواردن لە سەر جێگە.
• ئاژەڵە ماڵییەكان لە جێگە و بالیف دوور بخەرەوە.
• كاتێك بەكار نەهێنرێت، بالیفەكان لە شوێنێكی فێنك و وشكدا هەڵبگرە.