پاتری 50 ساڵ

پاتری 50 ساڵ

كۆمپانیایەكی چینی پاترییەكی نوێی نمایش كرد كە بە وتەی خۆی، توانای بەرهەمهێنانی كارەبای هەیە بۆ ماوەی 50 ساڵ، بەبێ ئەوەی پێویستی بە گۆڕین و بارگاویكردنەوە هەبێت، كۆمپانیای بیتاڤۆڵتی تەكنەلۆجی كە بنكەكەی لە پەكینە، ڕایگەیاندووە كە پاتریی ئەتۆمییەكەی یەكەم پاترییە لە جیهاندا و ٦٣ ئایزۆتۆپی ئەتۆمی دەخاتە ناو یەكەیەكی بچووكتر لە دراوێكەوە، كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەش كردووە، پاتریی نەوەی داهاتوو چووەتە قۆناغی تاقیكردنەوەی بێتا و، لە كۆتاییدا بە شێوەیەكی بەرفراوان بۆ بەكارهێنانە بازرگانییەكانی وەك مۆبایل و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەرهەم دەهێنرێت.

 

Top