چۆن جانتاكان بۆ وەرزی زستان ڕێك دەخەیت؟

چۆن جانتاكان بۆ وەرزی زستان ڕێك دەخەیت؟

هەندێك مۆدێلی جانتا هەیە كە پێویستە لەگەڵ پۆشاكی زستانەدا ڕێكی بخەیت، بۆیە پێویستە سەرنجت لەسەر هەڵبژاردنی بێت بە دیزاینێك كە لەگەڵ خۆتدا بگونجێت. ئەو جانتایانەی كە بە نەخشی پێستی ئاژەڵ ڕازێندراونەتەوە، بە یەكێك لە مۆدێلە بەناوبانگەكانی جانتا دادەنرێن لەم وەرزەداو بگرە بە درێژایی ساڵیش، بۆیە دەتوانیت ئەو جانتایانە هەڵبژێریت كە بە نەخشی پێستی پڵنگ، مار، یان زێبرا ڕازێندراونەتەوە، ئەم نەخشانە زۆر بەناوبانگ بوون لەمساڵدا. ئەم دیزاینانە دەتوانن ڕەنگدانەوەی دەركەوتنێكی نایاب بن لە هەموو كاتێكدا، چونكە زۆربەی دیزاینەرانی مۆدە و ئیكسسوارەكان حەزیان لەوەیە بە شێوەی پراكتیكی و كلاسیك بەرهەمەكانیان پێشكەشی هەوادارانیان بكەن، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی جوان و نایاب بگونجێت.

 

Top