لە نایرۆبی پایتەختی کینیا بەهۆی پێکدادانی دوو فڕۆکە لە ئاسمانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کینیا دوو فڕۆکە خۆیان پێكداكێشا
رێكخراوی فڕۆکەوانی وڵاتی کینیا ڕایگەیاند: لە نایرۆبی فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان و فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە ئاسماندا خۆیان پێکدا كێشا و كەوتنە خوارەوە.
لەم ڕووداوەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری ئەم ڕێکخراوە، ٣٩ سەرنشین و ٥ ئەندامی تیمی فڕۆكەكە ڕزگاریان بووە.
هەروەها ئاماژە بەوەشكرا كە پۆلیسی کینیا لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە بەڵام وەردەكاریی زیاتر لە ئەگەری بریندار بوون نەخراوەتەڕوو .
گوڵان: سەردار خەلیل