سامسۆنگ کاتژمێری نوێی لەشجوانی Galaxy Fit3 نمایش دەکات

سامسۆنگ کاتژمێری نوێی لەشجوانی Galaxy Fit3 نمایش دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پەردەی لەسەر Galaxy Fit3 لادا کە نوێترین ئامێری بەدواداچوونی چالاکییەکانی لەشجوانییە؛ کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی چاودێری تەندروستی دەخاتە بەر دەستی هەمووان، یارمەتیان دەدات تەندروستی خۆیان باشتر بکەن و شێوازێکی ژیانی تەندروستتر بگرنەبەر. کاتژمێری Galaxy Fit3 تایبەتمەندی پێکهاتەی ئەلەمنیۆمی هەیە و شاشەکەی فراوانترە، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە کاتی خۆیدا و بە درێژایی کاتژمێردا زانیارییە تەندروستییەکانی خۆیان ببینن، لەوانەش وەرزشی ڕۆژانە و کوالێتی خەو. و ئێستا لە بازاڕی عێراق بە سێ بژاردەی ڕەنگ بەردەستە، لەوانە خۆڵەمێشی، زیو، پەمەیی زێڕی.
بەڕێز سانجەمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق، جەختی لەوە کردەوە: پابەندبوونی سامسۆنگ بە دابینکردنی ئامرازی پێشکەوتووی چاودێری تەندروستی کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ بەدەستهێنانی لەش ساغی، لە کاتێکدا کە ئارەزووی گەشەسەندنی هۆشیاری تەندروستی گشتگیر هەیە. و ڕایگەیاند: “Galaxy Fit3، نوێترین شوێنپێهەڵگری لەشجوانی لە کۆمپانیای سامسۆنگەوە، ئارەزووی ئێمە بەهێز دەکات بۆ دابینکردنی ئامراز و شێوازی دەستڕاگەیشتن بە ئاسانی کە پراکتیزە تەندروستییە ڕۆژانەکان باشتر دەکات و پاڵنەرێکە بۆ تاکەکان بۆ هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی باشترینەکانیان”.

ئامێرێکی بەدواداچوون بە تێکەڵەیەک لە پتەوی و ڕەنگینیی کە دەیکاتە هاوڕێی نموونەییت لە گەشتی لەشجوانیتدا
ئامێری Galaxy Fit3 بە ڕوویەکی ئەلەمنیۆمەوە دێت و تایبەتمەندی شاشەیەکی 1.6 ئینچیی هەیە، کە بەڕێژەی 45% پانترە لە مۆدێلەکەی پێش خۆی، و دیزاینە باشترکراوەکە نەک تەنها ڕێگە بە گونجانێکی شیک و ئاسوودە دەدات بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە، بەڵکو ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانی دەستیان بە وردەکاریەکان بگات لەگەڵ تەنها یەک سەیرکردن. وە بە تەمەنی درێژی پاتری تا 13 ڕۆژ، بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوەیەکی نەرم Galaxy Fit3 لە شێوازی ژیانیاندا تێکەڵ بکەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە بارگاویکردنەوەی زۆر بێت. هەروەها کەسایەتیکردن تایبەتمەندییەکی سەرەکی ئامێرەکە، توانای بەرزکردنەوەی شێوازی شوێنپێهەڵگرەکە بە بەکارهێنەران دەدات بە هەڵبژاردن لە نێوان زیاتر لە 100 ڕووکاری کاتژمێری پێشوەختە دانراو، یان دانانی وێنەی خۆیان وەکو لەسەر شاشەکە. سەرەڕای ئەوەش، بە یەک کلیک، بەکارهێنەران دەتوانن بەنەرمی باندەکەی ئامێرەکە بگۆڕن و هاوتای بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ستایل و چالاکییەکانی ڕۆژانەیاندا بگونجێت.

بە وردی و بە شێوەیەکی کارا بەدواداچوون بۆ پێوەرەکانی تەندروستی خۆت بکە بە درێژایی کات
سامسۆنگ هەمیشە پابەند بووە بە گرنگیدان بە گرنگی کوالێتی خەو لە بەرەوپێشبردنی تەندروستی گشتی، و تواناسازی بەکارهێنەران بۆ تێگەیشتن لە شێوازی خەوتنیان و پەرەپێدانی خووی تەندروست بە بەکارهێنانی ئامرازە پێشکەوتووەکانی چاودێریکردنی خەو. ئەم پابەندبوونەش لە کاتژمێری Galaxy Fit3دا بەرجەستە کراوە، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە درێژایی شەو بە ئاسوودەیی لەبەری بکەن بۆ ئەوەی چاودێری شێوازی خەوتنیان بکەن. هەروەها دەتوانێت پرخەپرخ دەستنیشان بکات و بەدواداچوون بۆ ئاستی ئۆکسجینی خوێن بکات، کە پێوانەیەکی گشتگیر دابین دەکات. بە بەکارهێنانی داتای تاکەکەسی خەو، Galaxy Fit3 ڕاهێنەری خەوی کەسی پێشکەش دەکات، کە تێڕوانینێکی بەسوود دەدات بە بەکارهێنەران بۆ بەرزکردنەوەی تێگەیشتنیان لە خەو و ڕێنماییکردنیان بەرەو گۆڕانکاری ئەرێنی لە ڕۆتینەکەیاندا.
کاتژمێری Galaxy Fit3 ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە شێوەیەکی کاریگەر چاودێری چالاکییەکانی ڕۆژانەیان بکەن. بە توانای بەدواداچوونی زیاتر لە 100 جۆری ڕاهێنان لە هەر کاتێکدا و لە هەر شوێنێک، بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانی پێداچوونەوە بە زانیاری وەرزشکردنیان بکەن، ئەمەش پاڵنەرەکانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لەشجوانییان بەرز دەکاتەوە. کاتژمێری Galaxy Fit3 تایبەتمەندی 5ATM ی هەیە و بەرگری لە ئاو و تۆز IP68 دەکات، ئەمەش دڵنیای دەدات کە بەکارهێنەران دەتوانن بەبێ نیگەرانی بەشداری چالاکییەکانی دەرەوە بکەن لە سەرانسەری ژینگە جۆراوجۆرەکاندا. سەرەڕای ئەوەش، Galaxy Fit3 تێڕوانینێکی گشتگیر دەدات بە بەکارهێنەران سەبارەت بە تەندروستی گشتی خۆیان، کە پێوەرە سەرەکییەکانی وەک لێدانی دڵ و ئاستی فشار پێشکەش دەکات.
چێژ لە ئاسوودەیی و ئاسایشی ئیکۆسیستەمی گالاکسی وەربگرە
کاتژمێری Galaxy Fit3 بە زیادکردنی تایبەتمەندی پێشکەوتووی سەلامەتی، باشی و سەلامەتی بەکارهێنەر لە پێشینەی کارەکانیدایە، تایبەتمەندی دیاریکردنی کەوتن یارمەتی دەستنیشانکردنی ڕووداوە ئەگەرییەکان دەدات و داوا لە بەکارهێنەران دەکات دەستبەجێ بگەنە خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان، لەکاتێکدا تایبەتمەندی Emergency SOS ڕێگە بە هاوکاری دەستبەجێ دەدات بە فشاردان لەسەر دوگمەی لاوەکی 5 جار، ئەمە دڵنیای دەدات لەوەی کە بەکارهێنەران تۆڕێکی سەلامەتی متمانەپێکراویان هەیە، و ڕێگەیان پێدەدات بە شێوەیەکی کارا و کاریگەر داوای یارمەتی بکەن لە کاتی پێویستدا.

Top