شەهباز شەریف بوو بە سەرۆک وەزیرانی پاکستان

شەهباز شەریف بوو بە سەرۆک وەزیرانی پاکستان

 

شەهباز شەریف بۆ جاری دووەم وەک سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەڵبژێردرا.

شەهباز شەریف، سەرۆکی کۆمەڵەی موسڵمانانی پاکستان، بۆ دووەمجار بە بەدەستهێنانی ٢٠١ دەنگی بەڵێ لە دەنگدانی پەرلەمانی پاکستان وەک سەرۆک وەزیرانی پاکستان هەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی دەی داون، شەریف وەک کاندیدێکی هاوبەشی کۆمەڵەی موسڵمانان و پارتی گەل و پارتە سیاسییە جیاجیاکان لەم دەنگدانەدا بەشداری کردووە.

هەروەها عومەر ئەیوب خان کاندیدی پارتی تەحریقی ئینسافی پاکستانیش لەم دەنگدانەدا ٩٢ دەنگی بەدەستهێنا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top